English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر بەردی گورچیلەت هەیە ئەم خواردنانە بخۆ
2022-07-26 [09:14 AM]

ZNA : هەولێر


پسپۆڕی بواری خۆراک و ئەندامی پسپۆڕانی پزیشکی، باشترین خۆراکی ئاشکرا کردووە کە لەکاتی تووشبوون بە بەردی گورچیلەدا دەبێت بیخۆیت هەندێکی دیکە دەبێت دوور بکەویتەوە لێی. بەپێی ماڵپەڕی cairo24، پسپۆڕێکی خۆراک بەناوی "گرین" ڕوونی کردووەتەوە، هۆکاری دروستبوونی بەردی گورچیلە بریتییە لە نەخواردنەوەی ئاوی پێویست، وەرزشکردنی زۆر یان کەم و بە شێوەیەکی ناڕێک، خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر خوێ یان شەکرییان تێدایە، خواردنی بڕێکی زۆر پرۆتینی ئاژەڵ بەبێ ئەوەی سەوزەیەکی زۆر بخورێت، تەنانەت قەڵەوی یان نەشتەرگەری دابەزاندنی کێش. گرین دەڵێت، باشترین خۆراکەکان کە دەتوانیت بیخۆیت بۆ نەهێشتنی بەردی گورچیلە بریتین لە بریتییە لە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم لەگەڵ میوە، سەوزە، گوێز، تۆو، دانەوێڵە و گەنمەشامی. لەڕاستیدا دەرکەوتووە کەمی کالیسیۆم لەوانەیە مەترسی نەخۆشی گورچیلە زیاد بکات و بۆیە هۆشداری دەدرێت لە کەم نەکردنەوەی کالیسیۆم لە سیستمی خۆراکیدا، لە بەرامبەردا دەبێت بڕی سۆدیۆم کەم بکرێتەوە. بۆ دەستکەوتنی کالیسۆم لە سیستمی خۆراکیددا، دەتوانیت سەوزە و بەرهەمە شیرەمەنییەکان، شیری مانگا بخۆیت.





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad