English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد حوسێن: داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەین لە دەرکردنی پەکەکە یارمەتی عێراق بدات
2022-07-27 [03:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە تۆپبارانکردنی گوندی پەرەخ داوا دەکەین کە بڕیار دەربکرێت بۆ یارمەتیدانی عێراق لە دەرکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان  (پەکەکە) لە عێراق.

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: تورکیا زیاتر لە 4 هەزار سەرباز و 100 خاڵی سەربازی لە خاکی عێراقدا هەیە، هەروەها لەگەڵ بوونی بنکەیەکی سەربازی باشیک کە 100 کیلۆمەتر لە سنوورەوە دوورە.

ڕاشیگەیاند: تورکیا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە دێتە ناو خاکی عێراق، ئەمەش نایاساییە و چونکە هاتنەکەی بێ هیچ ڕێککەوتنێکە لەگەڵ عێراق، بۆیە تورکیا نابێت سنووری عێراق ببڕێت و بانگەشەی شەڕکردن دژی پەکەکە بکات لە خاکی عێراق.

وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتیشی کردەوە کە داوای دەرکردنی بڕیارێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین بۆ یارمەتیدانی عێراق لە دەرکردنی پەکەکە لەنێو خاکەکەمان.

جێی باسە، ئەمشەو سێشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆڕک کۆدەبێتەوە سەبارەت بە هێرشەکەی سەر هاوینەهەواری پەرەخ کە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.





ئەم هەواڵە 970جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad