English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سپۆتنیك: چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ سوریا هه‌ژاند
2022-07-27 [05:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی سپۆتنیكی روسی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی جبێسه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی سوریا هه‌ژاندوه‌.

ئه‌و ئاژانسه‌ له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ وتی، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ ئاواییه‌كانی باكور و رۆژئاوای شاری نه‌وتی شه‌دادی بیستراوه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌م ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ له‌ بنكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی جبێسه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان فڕۆكه‌ و هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سوڕانه‌وه‌ له‌ بنكه‌ی شه‌دادی هه‌ڵساون و بۆمبی رووناككه‌ره‌وه‌یان هه‌ڵداوه‌ له‌گه‌ڵ بوونی زانیاری كه‌ بنكه‌كه‌ به‌ مووشه‌ك هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر.





ئەم هەواڵە 814جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad