ZNA – هەولێر
لیل پامپ، راپەری ئەمریکی، ئاهەنگێک لە چوارچێوەی چالاکییەکان وەرزی گەیمەرز لە ریازی پایتەختی سعودیا سازدەکات. جگە لەو راپەرە، پێشتر ژمارەیەک هونەرمەندی عەرەب و جیهانی لەو وەرزەدا ئاهەنگیان سازکردووە. وەرزی گەیمەرز تایبەتە بە وەرزش و یارییە ئەلیکترۆنییەکان و بە گەورەترین چالاکی لەم بوارەدا لە جیهاندا دێت. عومرو دیاب، گۆرانیبێژی میسری، جەی بالڤینک گۆرانیبێژی کۆلۆمبی و ژمارەیەک هونەرمەندی دیکە لەم وەرزەدا ئاهەنگیان گێڕاوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad