ZNA – هەولێر
"Three Thousand Years of Longing" نوێترین فیلمی ئیدریس ئێلبا، ئەکتەری سینەمایی بەریتانییە و بڕیارە لە 31 ئابی داهاتوو لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە. بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە لە دوای رێکەوتنی بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە لەگەڵ کۆمپانیایەکی بڵاوکردنەوەی فیلم دێت لە چوارچێوەی چالاکییەکنی 75مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان. ئەم بەرهەمە سینەماییە باس لە دکتۆر ئالیسیا بینی دەکات کە لە کۆنگرەیەک لە ئیستەنبوڵ ئامادە دەبێت و چاوی بە جنێک دەکەویت کە ئیدریس ئێلبا رۆڵی ئەو کارەکتەرەکە دەگێڕێت. جگە لە ئیدریس ئێلبا، هەریەک لە تیلدا سوینتۆن، ئانجی تریکەر، کان جۆلدەر و مێگان گێل رۆڵی تێدا دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad