English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوکر خەیات بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری سەردانی دەرەوەی وڵات دەکات
2022-07-25 [03:32 AM]

ZNA – هەولێر


هونەرمەند شوکر خەیات، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست سەردانی وڵاتی تورکیای کرد.

ئەو هونەرمەندە چەند رۆژێکە باری تەندروستیی ناجێگیرە و کەسە نزیکەکانی لەبارەی جۆری نەخۆشییەکەی زانیارییان نەداوە، بەڵام ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووەکە نەخۆشییەکی درێژخایەنە.

لە ماوەی رابردوودا ئەو هونەرمەندە چەند جارێکی دیکە نەخۆشکەوتووە و چارەسەری پێویستی وەرگرتووە.

شوکر خەیات یەکیک لە هونەرمەندە دیارەکانی بواری مەقاماتە و لە کەرکووک دەژیا، بەلام لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەری 2017، ئاوارەی هەولێر بووە.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad