ZNA - هەولێر لە یارییەکی دیکەی دوستانەدا، یانەی ریال مەدرید لەسەر یاریگەی ئۆراکل پارک لە سان فرانسیسکۆی ئەمریکی رووبەڕووی یانەی کلوب ئەمێریکانای مەکسیکی بووەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە ئەنجامی 2-2 یانەی شاهانە یەکسان بوو.
یانە مەکسیکییەکە تەنیا 5 خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوەی لە رێگەی هێنری مارتنەوە تۆڕی گۆڵی یانەی ریال بهەژێنێت.
ئەوەبوو کە کەریم بنزیما بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداری لە یارییەکەدا کرد و لە خولەکی 22 گۆڵی یەکسانبوونی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
لە نیوەی دووەمدا، مەدریدییەکان دەستپێشخەربوون و دوای تێپەڕبوونی 10 خولەک لێدانێکی سزایان لە لایەن ناوبژیوانی یارییەکەوە بۆ هەژمارکرا، ئێدین هازاردی بەلجیکی بە سەرکەوتوویی جێبەجێیکرد و ریالی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم.
مەکسییکییەکانی دوای ئەو گۆڵە سووربوون لەسەر یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، زۆر هەوڵیاندا تاوەکو ئەوانیش 8 خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی ماوەی یارییەکە لێدانێکی سزایان بەدەستهێنا و ئەلڤارۆ ڤیدالگو بە سەرکەوتوویی جێبەجێیکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 کۆتاییهات
ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە |