ZNA – هەولێر
کونسوڵخانەی تورکیا لە موسڵ ئاشكرای كرد، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو چوار موشەک لە نزیک باڵەخانەی کونسوڵخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە و زیانی ماددیان بە ئۆتۆمبێل و کەرەستەکانی کونسوڵخانەکە گەیاندووە.
کونسوڵخانەی تورکیا لە موسڵ راشیگەیاند، محەمەد کوجوک کونسوڵی گشتی تورکیا لە موسڵ و دەستەی کونسوڵخانەکە پارێزراون و موشەکەکان لە باڵەخانە و ناوچەکانی دەورووبەریان داوە.
سەبارەت بە ئەنجامدەرانی هێرشە موشەکییەکە، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، یەکەی سەرایا ئەبابیل بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکە راگەیاندووە.
ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە میانەی گوتەیەکی نێردەی تورکیا لەبەردەم ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لەو کاتەی ئەو قسەی تێدا دەکات بەهۆی لێدوانی بەرپرسانی عێراقەوە چوار موشەک ئاڕاستەی کونسوڵخانەکەیان لە موسڵ کراوە.
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |