English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆکرانیا توانایان هەیە مانگانە زیاتر لە 3 ملیۆن تۆن گەنم هەناردە بکات
2022-07-27 [11:21 AM]

ZNA:هەولێر


وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، بەکاریگەری رێککەوتنەکەی ئیستەنبوڵ مانگانە 3 ملیۆن و 300 هەزار تۆن گەنم هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکەن.

وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە رێگەی دەریای رەش و دوای رێککەوتنەکەی ئیستەنبوڵ توانایان هەیە 3 ملیۆن و 300 هەزار تۆن گەنم لە مانگێکدا لە رێگەی دەریای رەش هەناردە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە ، ئاستی هەناردەی گەنم قۆناغ بە قۆناغ زیاد دەکەن و لە مانگی ئابی داهاتوو سەرەتاش هەوڵدەدەن لە سێ بەندەرەوە ملیۆنێک و 500 هەزار تۆن هەناردەی بازاڕەکان بکەن.

دوای واژووکردنی رێککەوتنەکەی ئیسته‌نبۆڵ، رووسیا موشەکێکی ئاراستەی بەندەری ئۆدیسا کرد و بەو هۆیەوە نرخی گەنم 1.8% بەرزبوووەوە. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، راسته‌ رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا واژووكردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌كان هه‌نارده‌ بكه‌ن، به‌ڵام له‌ رێككه‌ونه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌، ژێرخانی سه‌ربازیی ئۆكرانیا نه‌كه‌ینه‌ ئامانج.





ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad