ZNA : هەولێر
زەیتی زەیتوون یەکێکە لەو جۆرە زەیتانەی بۆ چەندین مەبەستی جیاواز بەکاردێت و سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت، هەر بۆیە هەندێک کەس بۆ دابەزینی کێشیان و چارەسەربوونی گرفتەکانی ریخۆڵەیان بەیانیان پێش نان کەوچکێک لەم زەیتە دەخۆن. ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی لەوبارەیەوە ئاشکرایکردووە کە ئەگەر بەیانیان پێش نانخواردن کەوچکێک لە زەیتی زەیتوون بخورێت ئەم سوودانە بە جەستە دەبەخشێت: یەکەم: مەڵبەندێکی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسیدەکان و جەستە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەپارێزێت. دووەم: ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك کەمدەکاتەوە. سێیەم: یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش. چوارەم: یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شەکرە. پێنجەم: ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە. شەشەم: ئازار و هەوکردنی رۆماتیزم کەمدەکاتەوە. حەوتەم: دەوڵەمەندە بە چەورییە بەسوودەکان و هەناو بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە. هەشتەم: ئەگەری توشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە. نۆیەم: ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە. دەیەم: یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان و ئاوسانیان. یانزدەیەم: بەهۆی بوونی ڤیتامین ئی لە پێکهاتەیدا پێست بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad