English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر شەوان هەستت بەم نیشانانە کرد واتە نەخۆشی جگەرت هەیە
2022-07-27 [05:47 AM]

ZNA : هەولێر


‎پزیشکان رایدەگەیەنن ئەگەر شەوان هەستت بە خورانی جەستە کرد مانای وایە ناڕێکییەک لە جگەردا هەیە، لە هەندێک حاڵەتیشدا خوران پەیوەندیی بە نەخۆشی جگەرەوە هەیە، ئاشکرایانکردووە لە درەنگی شەو یان لە کاتی شەودا خورانەکە توندتر بێت مانای بوونی گرفتە لە جگەردا. ‎ویندی هۆلاند پەرستاری شارەزا لە چاودێریکردنی نەخۆشانی جگەر رایگەیاندووە، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی جگەر دەردانی جۆرە ماددەیەکە کە جەستە پێویستی نییە و لە ڕێگەی زراوەوە ئەو کارە دەکات. ‎ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر جگەر لەکارکەوت یان گرفتی تەندروستی توشبوو، ئەو ئەندامە هەوڵدەدات ڕزگاریبێت لە ماددەی زەرداو ئەویش لە ڕێگەی پێستەوە ئەو کارە دەکات هەر بۆیە خوران ڕوودەدات. ‎لیان بۆستنی پزیشک وتوویەتی "خورانی پێستی ئەو کەسانەی نەخۆشی جگەریان هەیە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پەلەکان دەبێت، بەتایبەت زیاتر لەناو لەپی دەست و بنی پێدا ڕوودەدات و پەڵەی زەرد لە پێستدا دەردەکەوێت، لە شەوانیشدا خورانەکە زیاتر دەبێت و پلەی گەرمی بەرز دەکاتەوە." ‎پزیشکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن، لەکاتی هەستکردن بە زەردبوونی پێست یان چاو لەگەڵیدا خورانی پێست هەبێت باشترە پشکنین بۆ جگەر بکرێت





ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad