English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپێشادانی چەند کاتژمێریی لایەنگرانی صدر بەرەو کۆتایی دەچێت
خۆپێشاندان لە بەغدا
2022-07-27 [07:40 AM]

ZNA - هەولێر


ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٧تەمووزی ٢٠٢٢ هەزاران کەس لە لایەنگرای موقتدا سەدر دەستیان دایە خۆپێشاندان و دۆخی بەغدایان شێواند. بەپێی هەواڵی میدیای عێراقی، لایەنگرانی صدر ئێوارەی چوارشەممە دژ بە کاندیدکردنی "محمد شیاع سوودانی" بۆ پۆستی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق لە بەغدا چوونە سەرشەقامان و روویان‌کردە ناوچەی سەوز. دوای ئەوەی هەزاران خۆپێشاندەر خۆیان گەیاندە نێو باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران، مستەفا کازمی داوای لە خۆپێشاندران کرد زیان بە دامەزرەوە حکومیەکان و سامانی خەڵک و حکومەت نەگەیانن. نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیامانیی یاسا ئەو کەسەی وەک دژبەری سەرەکیی موقتەدا سەدر داوای لە سەرۆک‌وەزیران کرد لە عێراق بەر بە خوێن‌رشتن بگرێت. لە ساتەکانی نیوەشەودا موقتەدا سەدر بە دەرکردنی توییتێک بە لایەنگرانی خۆی گوت پەیامتان بیسترا و داواتان لێدەکەم دوای دوو رەکعەت نوێژکردن رووبکەنەوە ماڵەکانتان. لایەنگرانی سەدریش بێ ئەوەی زیانێک بە مڵک و ماڵی حکومەت خەڵک و باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران بگەیەنن، دەستیان بە چۆڵکردنی مەجلیس و شەقامان کرد.



ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad