English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتیی ئەوروپا داوای رێککەوتنی خێرای ئێران و ئەمریکا دەکات
جۆزێف بۆرل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا
2022-07-27 [08:20 AM]

ZNA - هەولێر


بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند ئێستا کاتی ئەوەیە لایەنەکان بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی بڕیاری سیاسی بدەن لەبەر ئەوەی هیچ جێگایەک بۆ وەرگرتنی دەسکەوتی زیاتر بۆ هیچکام لە لایەنەکان نەماوە. جۆزێف بۆرێل، لە وتارێکدا کە لە فاینانشناڵ تایمزدا بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە ئێستا کاتی ئەوەیە بۆ کەڵک وەرگرتن لەم دەرفەتەی هاتووەتە ئاراوە بڕیاری پێویست بدرێت، لەبەر ئەوەی هیچ جێگرەوەیەکی دیکەمان لەبەر دەست نییە. ئاماژەی بەوەش کردووە هەر ڕۆژێک کە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دوا دەکەوێ، دەسکەوتە ئابوورییەکان بۆ خەڵکی ئیران و قازانجەکانی ڕێگری لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بۆ خەڵکی جیهان، دوا دەکەون.



ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad