English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل: رێککەوتنی ‌ئەتۆمی رێگە لە ئێران ناگرێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات
بێنی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
2022-07-27 [09:10 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی دا زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ناتوانێت ڕێگە لە دەستراگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بگرێت. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل دەتوانێت زیانی زۆر قورس بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بگەیەنێت. بێنی گانتز لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ یەکێک لە تەلەفزیۆنەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئێران کێشەیەکی جیهانییە و بە تەنیا هەر کێشە بۆ ئیسرائیل نییە. گوتیشی ئیسرائیل دەتوانێ زیانی زۆر قورس بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بگەیەنێت و چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دوا بخات. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی دژی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمییە لەبەر ئەوەی ڕێککەوتننامەیەکی خراپە و تەنیا بۆ ماوەیەکی کاتی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دوا دەخات بەڵام دەرفەتی ئەوە بە ئێران دەدات بۆ ئەوەی ئابوورییەکەی بەهێز بکاتەوە و دیسان بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەست پێبکاتەوە.



ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad