English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆ بایدن دای پێنج رۆژ کەرەنتینە کۆرنای تێپەڕاند
جو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا
2022-07-27 [11:18 AM]

ZNA – هەولێر


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دوای پێنج ڕۆژ کەرەنتینە لە کۆشکی سپی، ڤایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاند.

دکتۆر کێڤین ئۆکۆنۆر پزیشکی تایبەتی جۆ بایدن رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا دوای تەواوکردنی چارەسەرەکانی کۆرۆنای تێپەڕاند، لە دوو پشکنیندا ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بوو.

وتیشی، بایدن بە دەرمانی دژە ڤایرۆسی پاکسلۆڤیدی وەرگرتووە، ژمارەیەکی کەم لە تووشبووان بەم دەرمانە چارەسەر کراون. جەختیشی کردەوە، بایدن ماوەی ١٠ رۆژ بە بەردەوامی ماسک دەپۆشێت بۆ ئەوەی رێگری لە مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بکات.

سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا سوپاسی پزیشکەکەی و هەموو ئەوانەی هاوکاری بوون دەکات.

سەڕەڕای وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاکسینی ڤایزەر بەڵام تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دوای کەرەنتینە کردن و وەرگرتنی چارەسەری تەواو توانی ڤایرۆسەکە تێپەڕێنێت.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad