English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران... به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پێنج كۆڵبه‌ر بوونه‌ قوربانی
2022-07-28 [08:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری سەرتەزێنی شاری بانە له‌كوردستانی ئێران، کاتژمێر 3ی ئێوارەی چوارشەممە27 ى 7 ى 2022، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی شێرکۆ چاوشینی تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی گوندی ورچەکی بانە کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، شێرکۆ چاوشینی خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا 4 کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی بێهزاد ئەمینی خەڵکی مەریوان، محەممەد خەڵکی سەقز، رزگار خەڵکی بانە و دانا شەعبانی خەڵکی بانە لاقیان بە سەختی بریندار بووە.

یەکێک لە کۆڵبەرەکان لەوبارەوە بە هەنگاوی وت: ئەم پێنج کۆڵبەرە سەرجەمیان لەلایەن یەکێک لە فەرماندەکانی هەنگی سنووری بە نازناوی (قوچانی) داونەتە بەر دەستڕێژ و بوونەتە قوربانی.

هەنگاو زانیویەتی کە هێزە چەکدارەکان بۆ ماوەی چەند کاتژمێر ڕێگرییان کردووە لە چوونی ئەمبوڵانس بۆ شوێنی تەقە کردنەکە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم چوار کۆڵبەرە لاقیان پێکراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad