English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كازمی پەیامێكی بڵاو كردەوە لەسەر خۆپیشاندانەكان
2022-07-30 [08:14 AM]

ZNA – هەولێر


دوای خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی سەدر و چونە ناو بارەگاکانی رەوتی حیکمە و داخستنی چەند بارەگایەك لەبەغدا و بەسرە، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە گەلی وڵاتەکەی کرد بە ژیرانە بڕیار بدەن.

 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا، پیرۆزبایی مانگی موحەڕەم و ساڵی نوێی کۆچی لە عێراقییەکان و مسوڵمانانی جیهان کرد و رایگەیاند، "داوا دەکەین لەم مانگەدا گەلی عێراق بە ژیرانە بڕیار بدەن."

كازمی گوتیشی: ئێمە لە سەرەتای ساڵی کۆچیدا پیرۆزبایمان دەگەیەنینە هەموو عێراقییەکان و جیهانی ئیسلامی، چونکە پەیامێکی بۆ مرۆڤایەتی تێدایە کە بەهاکانی لێبوردەیی و ئاشتی بۆ مرۆڤایەتی لەخۆدەگرێت.

لە سەرەتای مانگی پیرۆزی موحەڕەمدا پیرۆزی مانگ بەبیر هەمووان دەهێنینەوە، وە داوای كاری ژیرانە دەکەین، لە خودا دەپاڕێینەوە کە نیعمەتی خۆشەویستی و سەقامگیری بۆ ئێمە بەردەوام بێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، عەمار حەکیم سەرکردەی رەوتی حیکمە لە وتارێکیدا بە بۆنەی هاتنی مانگی موحەرەم رایگەیاند، کاندیدکردنی "محەمەد شیاع سودانی" بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگیەوە بڕیارێکی عێراقیە و بە بێ دەستتێوەردانی دەرەکی دراوە، دوای ئەوەش بەشیک لە لایەنگرانی سەدر لە بەغدا هێرشیان کردە سەر بارەگای رەوتی حیکمە و وێنەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدریان لەسەر باڵەخانەکە دانا.

 





ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad