ZNA – هەولێر
ئۆکراینا رایگەیاند، کەشتییەکی بارهەڵگری سووری كە 5 ههزار تۆن ئارد و 5 ههزار تۆن جۆی ههڵگرتووە، لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆی خراوەتەسەر بە دانەوێڵەی "دزراوی" ئۆکراینییەوە لە لوبنان لەنگەری گرتووە.
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لەلوبنان بڵاویکردەوە، کەشتی بارهەڵگری لەیۆدیسیا لە بەندەری تەرابلوس کە دووەم گەورەترین شاری لوبنانە لەنگەری گرتووە.
بەهۆی پەیوەندییەکەی بە حکومەتی سووریاوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ساڵی 2015دا سزای بەسەر لاودیسیا سەپاند.
باڵیۆزخانەکە لە بەیرووت وردەکارییەکانی نەخستووەتەڕوو و نەیگوتووە چۆن ئارد و جۆکە لە ئۆکرانیا براوەتە دەرەوە.
هەروەها کۆمپانیای مارین ترافیک کە چاودێری هاتووچۆ و شوێنی کەشتیەکان دەکات، جێگیربوونی کەشتییەکەی لە تەرابلوس پشتڕاستکردەوە.
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |