ZNA-هەولێر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، تا ئێستا 60 برینداری خۆپیشانده‌كه‌ی به‌غدا له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا پێشوازییان لێكراوه و 14 له‌و بریندارانه‌ش ره‌وشیان خراپه.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراق بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له سێ نه‌خۆشخانه‌ی جیاواز پێشوازی 60 برینداری خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كردووه، به به‌رده‌وامیش به‌هانای برینداره‌كانه‌وه ده‌چن و چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی عێراق، 35 بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی كرامه، كه زۆربه‌یان حاڵه‌ته‌كانیان له مامناوه‌نده‌وه به‌ره‌و توندییه، 27 برینداری دیكه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك گوازراونه‌ته‌وه، كه 6 بریندار له‌وانه ره‌وشیان باش نییه و 8 حاڵه‌تی دیكه‌ی ناجێگیریش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شێخ زاید گوازراونه‌ته‌وه.
خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی سه‌در كه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتبوون، برینداری لێكهوتهوه، هێزه ئه‌مه‌نییه‌كان گازی فرمێسكڕژێنیان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا، ته‌قه‌یان ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كردووه.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |