English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەر ئەم شەش هۆکارە هەموو رۆژێک خورما بخۆ
رێکلام
2022-07-30 [11:07 AM]

هەولێر : ZNA


خورما بەوە ناسراوە کە شیرینکەرێکی سروشتییەوە و تامی خۆشە و پڕیەتی لە مادەی خۆراکی و لە زۆر رووەوە سوود بە تەندروستی دەگەیەنێت ئەگەر رۆژانە بکرێتە سیستمی خۆراکییەوە. ماڵپەڕی بریاتسایدی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئەگەر خورما رۆژانە بخورێت ئەوا لەوانەیە ئەم شەش سوودەی هەبێت، کە ئەمانەن: ١. بەهۆی دەوڵەمەندی مادە ریشاڵییەکانەوە، یارمەتی نەهێشتنی قەبزی دەدات. ٢. خورما دەوڵەمەندە بە مادەی دژە ئۆکسان، بەمەش سوود بە پێست دەگەیەنێت و تەمەن درێژی دەکات. ٣. خواردنی شەش دەنکە خورما لەلایەن ئەو دایکانەی دووگیانن رۆژانە بۆماوەی چوارهەفتە، یارمەتییان دەدات چوار کاتژمێر زووتر منداڵیان ببێت. ٤. جێگرەوەیەکی باشی خواردنە شیرینە پڕ شەکرەکانە و دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ برسییەتیت نەهێڵێت. ٥. رۆژانە خواردنی خورما یارمەتت هاوسەنگکردنی شەکری خوتێن دەدات و هاوسەنگی دەکات، بەمەش سوودی هەیە بۆ دەستکەوتنی خەوێکی باش. ٦. ئەگەر پێش سیمینیار یان تاقیکردنەوەیەکی گرنگ خورما بخۆیت، ئەوا دەتوانێت یارمەتی مێشک بدات و دڵەڕاوکێ کەم بکاتەوە و بۆ سەنرجدان باشە.





ئەم هەواڵە 2023جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad