English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشکێک: ئەم کەسانە نابێت شوتی بخۆن
رێکلام
2022-07-30 [12:49 PM]

ZNA : هەولێر


ڤیکتۆریا یەگۆرۆڤا بەڕێوەبەری پزیشکی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی لە مۆسکۆ، ئاشکرایکردووە هەندێک کەس نابێت شووتی بخۆن. ئەو پسپۆرە بە ئاژانسی نوفوستی روسی راگەیاندووە، نابێت شووتی بدرێت بەو منداڵانەی تەمەنیان نەگەیشتووەتە ساڵێک، نەناتە نابێت خەڵکی لە چوارقاش زیاتر شوتی بخۆن، لەهەمان کاتدا نابێت شەوانە شووتی بخورێت، چونکە خواردنی شوتی بە بڕێکی زۆر گرفت بۆ کرداری هەرس دروست دەکات. ڤیکتۆریا وتوویەتی "رێژەیەکی زۆر شەکر لە شوتی پێگەیشتوودا هەیە، هەر بۆیە نابێت لە رۆژێکدا زیاتر لە ٥٠٠ گرامی لێبخورێت کە بە نزیکەی دەکاتە سێ بۆ چوار قاش، تەنانەت نابێت ٥٠ بۆ ٨٠ گرام لە شوتی بدرێت بەو منداڵانەی تەمەنیان سێ ساڵە، تەنانەت شەوانیش نەخورێت جونکە میزکردن لە شەواندا زیاد دەکات و ئەگەری خەوزڕان دروست دەکات". ئەو پسپۆرە ئاماژەی بەوەکردووە، شوتی سوود و زیانی هەیە ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر ئاستی گەییوی شوتییەکە و تازەیی و بڕەکەی کە دەخورێت لەگەڵ بارودۆخی روواندنی کە بە پەین و ماددەی کیمیایی گەشەی نەکردبێت، ئەو کەسانەشی گرفتی کۆئەندامی هەرس و بەردی گورچیلە و نەخۆشی شەکرەیان هەیە بە وریاییەوە بیخۆن یان بڕێکی زۆر کەمی لێبخۆن.





ئەم هەواڵە 1960جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad