English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی هەندێک کەس لە کاتی خەودا قسە دەکەن؟
رێکلام
2022-07-30 [03:15 AM]

هەولێر : ZNA


بەشێک لە خەڵکی لەکاتی نوستندا قسە دەکەن، ئەو کەسەی لەلای نوستبێت پێی دەڵێت (ئەمشەو بەدەم خەوەوە قسەت دەکرد)، ئەم ڕەفتارانەش زۆرکات بەهۆی ماندوبونی جەستە و مێشکەوە ڕوودەدەن. لە هەواڵێکی ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانیدا هاتووە، بەشێک لە خەڵکی لەماوەی نوستنیاندا بەدەم خەوەوە قسەدەکەن هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە هەندێک کێشە و بابەتی ڕۆژانە لەکاتی خەوتندا تێکەڵ بە یەکتری دەکەن، چونکە زۆرکات ئەو بابەتانە بووەتە جێگای قەلەقی و نیگەرانیان. ئەو کەسانەی لە کاتی نوستندا هەست بە هەندێک دەنگ دەکەن ئەوەش دەنگی خۆیانە کە زۆرکات بە تێکەڵی قسەکان و بابەتەکان دەڵێنەوە، هەندێک کاتیش ئەو بابەتانەی کە لە ژیانی ئاساییدا ناتوانن بە دەنگی بەرز یان لە ناخیاندا دەری ببڕن شەوان بەدەم خەوەوە بە دەنگی بەرز دەریدەبڕن. بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، هۆکاری سەرەکی قسەکردن بەدەم خەوەوە دەگەڕێتەوە بۆ ماندوبونی مێشک و دودڵی و گومانکردن لەسەر ئەو بابەتانەی کە پێیان چارەسەرنابێت، ئەمەش وادەکات شەوان بەدەم خەوەوە قسەبکەن.





ئەم هەواڵە 2029جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad