English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆکراینا: تا کۆتایی ئەم هەفتەیە گەیاندنی دانەوێڵە دەستپێده‌کات
2022-07-30 [12:27 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری ژێرخانی ئۆکراینا، ئەلێکساندەر کوبراکۆڤ، سەبارەت بە رێککەوتنی رێڕەوی دانەوێڵە کە لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا و نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرپەرشتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان واژوو کراوە، رایگەیاند کە وەک ئۆکراینا هەموو ئامادەکارییەکی پێویستیان تەواو کردووە.

بەندەری ئۆدێسا لە ئۆکراینا کە چەند مانگێکە داخراوە و لە ٢٤ی شوباتدا رووسیا هێرشی کردە سەر، ئەمڕۆ بەڕووی نوێنەری میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کرایەوە.

کوبراکۆڤ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتان بەڕێوە چوو، ئاماژەی بەوە دا کە ئامادەکارییە پێویستەکانیان لە ئۆکراینا بۆ ناردنی دانەوێڵە تەواو کردووە، گوتی: "دوای واژۆکردنی رێککەوتننامەکە لە ئیستانبوڵ، لایەنی ئۆکراینی هەموو ئامادەکارییەکی پێویستی کردووە بۆ دەستپێکردنی هەناردەکردنی بەرهەمی دانەوێڵە لە بەندەرەکانمانەوە. ئێمە بەندەرەکانی چۆرنۆمۆرسک و ئۆدێسامان ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی ناردنی دانەوێڵە".

وەزیری ژێرخانی ئۆکراینا، کوبراکۆڤ هەروەها رایگەیاند کە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو بەندەری یوژنی لە نزیک ئۆدێسا ئامادە دەکەن بۆ ناردن.

کوبراکۆڤ بە ئاماژەدان بەوەی پێش دەستپێکردنی جەنگ چەند کەشتییەکی بارکراو لە دانەوێڵە لە بەندەرەکاندا چاوەڕێیان دەکرد، گوتی: "ئەمڕۆ کارەکانی بارکردن لە کەشتییەکی دیکە لە چۆرنۆمۆرسک دەست پێدەکات. ئێمە لەسەر هەموو پرسە تەکنیکییەکان رێککەوتووین. هیوادارین ئەمڕۆ رەزامەندی نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگرین لەسەر ئەو رێڕەوە پێشنیازکراوەی کە کەشتییەکان لە رێگەیەوە بەرەو گەرووی دەریای رەش دەڕۆن. دوای وەرگرتنی رەزامەندی تا کۆتایی هەفتە یەکەم کەشتی لە بەندەرەکانمانەوە بەڕێدەکەوێت".

 

AA





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad