ZNA:هەولێر نووسینگه‌ی ئه‌وروپای رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێشبینی كرد، به هۆی ئاوه‌ڵه‌ی مه‌یموونه‌وه تووشبووی زیاتر گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
كاسرین سمولوود، گه‌وره به‌رپرسی فریاكه‌وتن له رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئاوه‌ڵه‌ی مه‌یموون پێشبینی ده‌كه‌ین تووشبووی زیاتر گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته ئامانجمان ئه‌وه بێت، به په‌له رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای په‌تای ئاوه‌ڵه‌ی مه‌یموون له ئه‌وروپا بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، به‌شێك له حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به بێ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریش چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: ئاوه‌ڵه‌ی مه‌یموون لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه دووه‌م حاڵه‌تی مردنی به‌و په‌تایه راگه‌یاند، كه زۆرتر له ریزی هاوڕهگهزبازاندا بڵاوبووه‌ته‌وه.
مردنی حاڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دوای یه‌ك رۆژ له مردنی حاڵه‌تێكی دیكه له ئیسپانیا و حاڵه‌تێكیش له به‌رازیل دێت. به‌مه‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فریقا تۆمار كرا.
سمولوود وتیشی: تووشبووی په‌تاكه پێویستی به خه‌واندن له نه‌خۆشخانه هه‌یه و ده‌بێت یارمه‌تی بدرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی و رێگرتن له هه‌وكردنی مێشكی.
تا ئێستا به گوێره‌ی ئاماری ته‌ندرووستی جیهانی هه‌ژده هه‌زار كه‌س له جیهاندا تووشی ئه‌و په‌تایه بوون، كه له مانگی ئایار/ مایۆی رابردوودا له ئه‌فریقا ده‌ركه‌وت.
هه‌فته‌ی رابردوو، رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی رایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاوه‌ڵه‌ی مه‌یموون گه‌یشتووه‌ته ئاستی باری له‌ناكاو.
نیشانه‌كانی ئه‌و په‌تایه بریتین له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته و ئاوسانی گرێی لیمفاوی و وشكهه‌ڵگه‌ڕانی پێست و هه‌ڵدانی پێست و هه‌ندێكجار چاكبوونه‌وه‌ی تووشبوو پێویستی به نزیكه‌ی مانگێك كات هه‌یه.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |