|
هەولێر : ZNA دڵه‌کزێ و ئازای گه‌ده وه‌ک هه‌موو کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی زۆر گرنگه هۆکاره‌کانی ده‌ست نیشان بکرێت و نابێت پشتگوێ بخرێ. ئەگەر دڵەکزێ نیشانەکانی دیکەی وەك وه‌ک دابه‌زینی کێش به خێرایی، ڕشانه‌وه، بوونی خوێن له ناو پیسایی و ڕشانه‌وه، که‌مخوێنی، ڕه‌ش بوونی ڕه‌نگی پیسایی، به‌رده‌وام بوونی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر لەگەڵدا بوو دەبێت بەزووترین کات چارەسەر بکرێت. بۆ چارەسەری دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە باشترین جۆرەکانی گژوگیا کردووە بۆ دڵەکزێ کە دەتوانن بە ئاسانی دەستتان بکەوێت و بەکاریبهێنن بەم جۆرە: - نه‌عنا : نیو که‌وچکی چا زه‌یتی نه‌عنا له ناو یه‌ک کوپ ئاوی گه‌رم: یان نه‌عنا به سه‌وزی بخۆ یه‌ک که‌وچکی چێشت نه‌عنای سه‌وز بخه‌ره ناو یه‌ک کوپ ئاوی گه‌رم و پاش ۱۰ خوله‌ک بیخۆره‌وه، نیو کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گهددە، نابێت له‌گه‌ڵ ده‌رمانی دژی دڵه‌کزێ بخورێن به‌یه‌که‌وه. - ڕازیانه: یه‌ک که‌وچکی چێشت ده‌نکی ڕازیانه بخه‌ره ناو یه‌ک کوپ ئاوی گه‌رم یان که‌وچکی چێشت گه‌ڵای ڕازیانه‌ی هاڕاو بخه‌ره ناو دوو کوپ ئاو بۆ ماوه‌ی ۱۰ خوله‌ک بیکوڵێنه، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه یه‌ک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده. - زه‌نجه‌بیل: یه‌ک کوپ چای زه‌نجه‌بیل ڕۆژی دوو یان سێ جار بیخۆره‌وه یه‌ک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده. - جاتره: که‌وچکی چێشت جاتره‌ی هاڕاو بخه‌ره ناو دوو کوپ ئاو بۆ ماوه‌ی ۱۰ خوله‌ک بیکوڵێنه، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه یه‌ک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده. - شمڵی: یه‌ک یان دوو که‌وچکی چێشت ده‌نکی شمڵی هاڕاو بخه‌ره ناو دوو کوپ ئاو بۆ ماوه‌ی ۱۰ خوله‌ک بیکوڵێنه ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه یان ڕۆژانه یه‌ک یان دوو که‌وچکی چێشت ده‌نکی شمڵی هاڕاو بخۆ یه‌ک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |