English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا كازمی: ھەزاران رۆژ لە دیالۆگ باشترە لەڕشتنی دڵۆپێك خوێن
2022-07-31 [09:08 AM]

ZNA- هەولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "بە رەوشێکی ھەستیاردا تێپەڕدەبین، داوای دان بەخۆداگرتن و بەرگەگرتنی سەختی و ناخۆشییەکان دەکەین، لەم قۆناغەی ئێستا، زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن تاکە رێگای چارەسەرە".

مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە گوتارێکدا کە لەبارەی پێشھاتەکانی رەوشی ئێستای عێراق پێشکەش کرد و تیایدا رایگەیاند "لەم دۆخە زۆر ھەستیارەدا، لەم مانگە پیرۆزەدا کە موحەڕەمە، بەو پەڕی خۆشەویستی و راستگۆییەوە لەگەڵتان دەدوێین، ئێمەش گەلێکین بەوە ناسراوین رێز لە بەھا باڵا جوانەکان دەگرین، لە پێناو برایەتیدا لێبوردەین و خاوەن ئامانجی باڵای مرۆڤدۆستین".

كازمی گوتیشی: "ئەم گەلە ئارامگرە قوربانیدەرە ھیچ کات درێغی نەکردووە لە پێناو عێراق، لە باکوورەوە تا باشوور، لە رۆژھەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا، ئێستاش شایستەی وەڵامێکە هاوشێوەی ئەو قوربانیدانە بێت".

سەرۆك وەزیران جەختی لەوەش كردەوە: "گەلی ئێمە ژیاندۆستە و حەزی لە ئاژاوە، تۆڵە، گرژی و بەریەککەوتن نییە، بەدوای رق و قینەوە نییە، چاوی لە ئایندەیەکە لە ئاست قوربانی و خەم و ژانەکانی رابردووی بێت".

ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە "لەبەر رۆشنایی ئەمەیش پێویستە فراکسیۆنە سیاسییەکان دابنیشن بۆ دیالۆگ و لێکگەیشتن لە پێناو عێراق و عێراقییەکان، پێویستە خۆیان بە دوور بگرن لە زمانی یەکتر پەراوێزخستن و یەکتر تەخوین کردن، پێویستە گیانێکی نیشتمانی باڵای کۆکەرەوە بەسەریاندا زاڵ ببێت، ھەزاران رۆژ لە دیالۆگ باشترە لە ساتێک کە دڵۆپێک خوێنی کەسێکی عێراقی تێدا بڕژێت".

مستەفا کازمی بەشێکی قسەکانی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان کرد و گوتی: "بانگھێشتی ھەموو لایەک دەکەم بۆ دان بە خۆداگرتن، بۆ ئارامگرتن و بۆ عەقڵانییەت و نەخزان بەرەو پێکدادان، داوا لە ھاووڵاتییان دەکەم لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکاندا بەر یەکنەکەون و رێز لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بگرن".

گوتیشی: "پێویستە پێکەوە ھاوکارین بۆ راگرتنی ئەوەی دووبەرەکی و ئاژاوە دروست دەکات، ھەموو لایەکیش دەزانین ئاگری ئاژاوە ھەمووی وەک یەک دەسووتێنێت".

 





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad