ZNA-هەولێر بڕیارە سبەی دووشەممە، مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج بکرێ.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی دووشەممە 1ی 8ی 2022، مووچەی مانگی حەوتی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بدرێ، ئەوانەی بودجەیان لەسەر ئەمریکییەکانە".
سەرچاوەکە جەختی کردەوە، ئەوەی سبەی لیستی تەواو بێ و چەکیان پێ بدرێ، مووچەکانیان وەردەگرن.
مانگی ڕابردوو، لە 4ی6 مووچەی مانگی شەشی ئەو لیوایەنە دابەش کرا.
باس
ئەم هەواڵە 4990جار خوێندراوەتەوە |