ZNA-هەولێر وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەمڕۆوە دەست دەکەن بە ئامادەکردنی ژەمی پێنجەمی ئاردی ئەمساڵ.
وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەمڕۆوە دەست بە ئامادەکردنی ژەمی پێنجەمی ئاردی ئەمساڵ دەکەن و بە پێی خشتەیەکی کاتی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشی دەکەن.
ئاماژە بەوەشدراوە، کۆمپانیای بازرگانیکردنی دانەوێڵە لە عێراق بەشی بازاڕکردنی لە سەرجەم لقەکانی پارێزگاکان ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئامادەکردنی لیستەکانی دابەشکردنی ژەمی نوێی ئارد.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کۆمپانیای بازرگانیکردنی دانەوێڵە خشتەیەکی کاتی ئامادەکردووە و بە پێی ئەو خشتەیە بریکارەکانی دابەشکردنی ئاردبەشە ئاردی خۆیان وەردەگرن و دابەشی دەکەن.
باسی لەوەشکردووە، کۆمپانیاکە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دانەوێڵە بڕی پێویستی گەنمی بۆ ئامادەکردنی ئاردی ئەم مانگە دابین کردووە و بە پێی فۆڕمی خۆراک دەدرێت بە هاوڵاتییان.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا باسلەوەشکراوە، پێویستە بریکارەکان سەردانی لقە سەرەکییەکانی کۆمپانیای بازرگانیکردنی دانەوێڵە لە پارێزگاکان بکەن و بەشە ئاردی خۆیان وەربگرن و پابەندبن بە خشتەی کاتی دابەشکردنەوە.
ئەوەشهاتووە، پێویستە سەرجەم لایەنەکان پاپەندبن بە خشتەی کاتەوە هەتا هاوڵاتییان بتوانن لە کاتی خۆیدا ئاردەکانیان وەربگرن.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |