ZNA: هەولێر
هەموو دایکیان دەیانەوێت منداڵەکانیان بەرگری جەستەیان بەهێزبێت و تەندروستییەکی باشیان هەبێت، هەندێک لە خواردنەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەهێزبوونی بەرگری جەستەی منداڵدا هەیە. پێویستە منداڵان لە خواردنی خێرا و خواردنەوە گازییەکان دووربکەونەوە و خواردنە تەندروستەکان بۆ سیستمی خۆراکیان زیادبکرێت وەک: -سەوزەواتەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان یارمەتی تەندروستی دەمارەخوێنەکان دەدەن و مەترسی توشبوون بە شەکرە کەمدەکەنەوە. -فاسۆلیا سەرچاوەیەکی سەرەکی کاربۆهیدراتە تەندروستەکانە ڕێگری لە نەخۆشی شەکرە دەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، ڕیشاڵەکانی تیدایە ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرگری جەستە بەهێزدەکات. -پیاز تایبەتمەندی دژەشەکرە و شێرپەنجەی هەیە و بەرگری جەستە بەهێزدەکات. -قارچک خواردنی قارچک بەڕێژەیەکی گونجاو و شێوەیەکی تەندروست مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە. -توو یان شاتوو ئەو میوانەی لەخێزانی توون وەک شاتوو، بلوبێری و شلیک دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان و بەرگری جەستە دژی نەخۆشیەکان بەهێزدەکەن. -چەرەساتەکان دەوڵەمەندن بە چەوریە سوودبەخشەکان، کانزا، دژەئۆکسانەکان، کانزا و پڕۆتینەکان سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad