ZNA – هەولێر
ره‌وتی سه‌در جه‌خت ده‌كاته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی گه‌نده‌ڵكاران له ده‌سه‌ڵات لاده‌برێن، خۆپیشاندانه‌كانیان له‌ناو ته‌لاری په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئیبراهیم جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه، مانگرتنی لایه‌نگرانی سه‌در له‌ناو ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا ئه‌و كاته به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، كه گه‌نده‌ڵكاران له ده‌سه‌ڵات دوورده‌خرێنه‌وه.
جابری گوتی: بڕیار بڕیاری ئه‌و گه‌له‌یه، كه به‌سه‌ر زۆربه‌ی پرده‌كانی به‌غدا تێپه‌ڕین و چوونه ناو ته‌لاری په‌رله‌مان.
سەبارەت بە بانگه‌وازه‌كانی "چوارچێوەی هەماهەنگی"یش بۆ دانوستان لەگەڵ ره‌وتی سه‌در، ئەلجابری به گاڵته‌جاڕییه‌وه پرسیاری کرد، "کێ نوێنەرایەتی چوارچێوەکە دەکات؟ ئایا نوری مالیکییە، حەیدەر عەبادی، هادی عامری، کاکه عەمار حەکیم، یان کێ؟.. چوارچێوه كێیه؟ له‌ناوخۆی عێراقه یان له‌ده‌ره‌وه‌یه؟
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |