English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی هاورەگەزخوازییە فیلمی Thor لە پێنج وڵاتی عەرەبی قەدەخ دەکرێت
2022-07-26 [11:33 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی درامایی Thor: Love And Thunder بەهۆی بوونی بابەتی هاورەگەزخوازییەوە لە سینەماکانی پێنج وڵاتی عەرەبی قەدەخکرا.

وڵاتانی کوەیت، سعودیا و عومان، بەهۆی دیمەنێکی 20 چرکەیی هاورەگەزخوازییەوە رێگەیان بە نمایشکردنی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانیان نەداوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8 تەممووز بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 712 ملیۆن و 971 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

داهاتی ئەم بەرهەمە تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 233 ملیۆن و 271 هەزار دۆلار و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 479 ملیۆن و 700 هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە دەبێتە دووەم بەشی زنجیرە فیلمی سینەمایی Thor و گۆڕانکاری لەم بەش نوێیە کراوە.

بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی Thor: Ragnarok لە 2017 بڵاوکرایەوە و تایکا وایتیتی کاری دەرهێنانی بۆ کردبوو و کریس هیمسوورس و ناتلای پۆرتمان رۆڵی سەرەکیان تێدا گێڕاوە.
 





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad