ZNA – هەولێر
براد پیت، ئەکتەری ئەمریکی، لە دوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر جیابوونەوەی لە ئەنجلینا جولی، ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی، ئێستا لە پەیوەندییەکی نوێی خۆشەویستیدا دەژی. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "People Magazine"ـی راگەیاندووە، ئەو ئەکتەرە ئێستا لەگەك کەسێک پەیوەندی هەیە، بەڵام پێناچێت پەیوەندییەکی جددی بێت. جولی و یت لە 2016 جیابوونەوە و 12 ساڵ بەسەر پەیوەندی نێوانیدا تێپەڕی و پیت، لە دوای جایبوونەوەی لەگەڵ نیکۆل بۆرترالسکی پەیوەندی هەبوو، بەڵام ماوەیەکی زۆری نەخایاند و جیابوونەوە. جولی و پیت خاوەنی شەش منداڵن، سێ لە منداڵەکانیان منداڵی خۆیان نین و لەخۆیان گرتوون.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad