ZNA – هەولێر
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، وێنەگرتنی وەرزی سێیەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی The Witcher وەستێندرا. هۆکاری وەستاندنی وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە بەهۆی تووشبوونی هێنری لاڤێل، ئەکتەری سەرەکی زنجیرەکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. بەرهەمهێنەرانی زنجیرەکە لە دوای سەرکەوتنی وەرزی دووەمی ئەم بەرهەمە، بەم دواییە بڕیاری بەرهەمهێنانی وەرزی سێیەمیان دا. جگە لە لاڤێل، هەریەک لە ئانا شاڤەر، فریا ئالان، سیمۆن کالۆ و لیز کار رۆڵی تێدا دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad