English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی بەشی نوێی Fantastic Beasts لە سێ مانگدا
2022-07-27 [01:23 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی Fantastic Beasts کە بەناوی  (Fantastic Beasts and Where to Find Them 3)یە، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 15 نیسان لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا، داهاتی گەیشتووتە 405 ملیۆن و 161 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

ئەم بەرهەمە سینەماییە تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا 95 ملیۆن و 850 هەزار دۆلار و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 309 ملیۆن و 310 هەزار دۆلارە.

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر برۆسە و لە 15 ئەم مانگە بڵاوکرایەوە و ناوەڕۆکی باس لە سەرکێشەییەکانی نیوت سکاماندر دەکات و لەم بەشەدا نهێنی بەڕێوەبەری قوتابخانەی هۆجارتس دمبلدۆر ئاشکرا دەکات.

لەم بەرهەمە سینەماییەدا هەریەک لە مادس میکلسن، جود لۆ، کاسرین وۆترستۆن، ئیدی ریدماین، ئەزرا میلەر رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
 





ئەم هەواڵە 79جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad