ZNA - هەولێر لە یاری جامى سوپەرى فەڕەنسا، هەردوو یانەى پاریس سان جێرمان و نانت لە ئیسرائیل ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
لە ئەنجامدا یانەی پاریس توانی یاریەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە نانت بباتەوە و ببێتە پاڵەوان.
لە تایمى یەکەمدا، پاریس سان جێرمان و دوو گۆڵى لە خولەکی 22 و 50ی کاتی زیادکراو لە ڕێگەى لیۆنێل میسى و نیمار دا سیلڤاوە تۆمارکرد.
لە تایمى دووەمدا، پاریس دوو گۆڵى ترى لەلایەن سێرجیۆ رامۆس و نیمارەوە لە خولەکەکانى 57 و 82دا تۆمارکرد و بە چوار گۆڵ بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.
بەم ئەنجامەش، پاریس سان جێرمان بۆ 11یەمین جار لە مێژوویدا نازناوى جامى سوپەرى فەڕەنساى بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |