هەولێر : ZNA
ئەم جۆرە چەرەزاتە دەوڵەمەندە بە چەورییە هەمەچەشنە ناتێرەکان کە کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆل لە خوێندا، هەروەها ڤیتامینA و E تێدایە کە تەندروستی پێست باشتر دەکەن و سیستمی بەرگری بەهێزدەکەن و توانای بینین باشتر دەکەن، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "امارات الیوم"دا باسکراوە. ئاماژەی بەوەشداوە کە فستق مەگنیسیۆمی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لە سترێس و دڵەڕاوکێ، هەروەها رۆڵی هەیە بۆ جێگیرکردنی فشاری خوێن، لەگەڵ ئەوانەشدا مەڵبەندێکی باشی پرۆتینەکانە کە باشتروایە لەحاڵەتی دابەزینی بارستایی جەستەدا بخورێت. هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەلایەکی دیکەوە فستق کالۆری تێدایە بۆیە رێنمایی نادرێت بەوەی زیادەڕۆیی لە خواردنیدا بکرێت، هەروەها ئەوانەی کە کێشە لە پەنکریاسیاندا هەیە باشتروایە نەیخۆن، بەسەروو هەموو ئەوانەشەوە باشتروایە فستقی سوێرنەکراو بخورێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad