English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا گەمارۆی زیاتر دەخاتە سەر هەناردەی نەفتی ئێران
2022-08-01 [03:14 AM]

​ZNA – هەولێر


ڕۆژنامەی ڤۆڵ ستریت جورناڵ ئاشکرای کردووە، واشنتۆن خەریکی تاوتوێ کردنی پلانێکە بۆ ئەوەی گەمارۆ بخاتە سەر بازرگانێکی نشتەجێی ئیمارات و کۆمەڵێک کۆمپانیای گواستنەوەی نەوت.

دەگوترێت ئەم  کۆمپانیایانە لە بواری گواستنەوەی نەوتی ئێران کار دەکەن.

ئەم ڕۆژنامەیە ئاشکرای کردووە ئەم گرووپە لە کۆمپانیاکان، نەوتی ئێرانیان بۆ ناو کەشتییە نەوتهەڵگرە عێراقییەکان گواستووەتەوە و دواتر بە ساختە کردنی بەڵگەنامەی پێویست، نەوتەکەیان بە ناوی عێراقەوە فرۆشتووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم گەمارۆیانە کە لە لایەن حکوومەتی جۆ بایدنەوە دەخرێنە سەر ئێران بەشێک لە پلانێکی گەورەتری ئەمریکان بۆ زیاد کردنی گوشاری دیپلۆماسی بۆ سەر تاران بە مەبەستی ناچار کردنی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان لە ڤیەننا بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad