ZNA – هەولێر
ورەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند تیمێکی سیخوڕیی دەستبەسەر کردووە و دەڵێت ڕاستەوخۆ سەر بە ناوەندی بەیتولعەدلی ئیسرائیل بوون.
بە پێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی ئیتلاعات ئەم گرووپە هەشت کەسییە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبێکی بەهایین به پشتیوانیی ئیسرائیل بۆ پەرەپێدانی ئایینی بەهایی لە ئێران کاریان کردووە و زانیاریی هەواڵگریشیان کۆ کردووەتەوە.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێراندا هاتووە ئەم دەستبەسەرکراوانە چەندین جار لەگەڵ کادیرە سەرەکییەکانی حیزبێکی ئیسرائیل کۆبوونەتەوە و لەسەر کۆمەڵێک پلانی کۆمەڵایەتیی وەک پەرەپێدانی بێحیجابی لە ئێران گفتوگۆیان کردووە.
ئێران ماوەیەکە توندر لە پێشوو بە بیانووی بێ حیجابی هێرش دەکاتە سەر ژنان.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |