English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماکرۆن: پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکەی مستەفا کازمی دەکات
2022-08-02 [12:05 PM]

ZNA-هەولێر


سەرۆک کۆماری فەرەنسا رایگەیاند، نیگەرانن لە دۆخی ئێستای عێراق و پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکەی کازمی دەکەن، بۆ گفتوگۆی نیشتمانی.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بە نیگەرانییەكی زۆرەوە لە دۆخی ئێستای عێراق دەڕوانێت و داواش لەسەرجەم لایەنەكان و خۆپیشاندەران دەكات ئارامی بپارێزن و دانبەخۆیاندا بگرن.

هەروەها ماکرۆن، پشتیوانی لە دەستپێشخەریەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەكات، بۆ گفتوگۆی نیشتمانی لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی ئێستای عێراق.

دوێنێ 1/8/2022، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و داوایکرد، هه‌موو 

لایه‌نه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆی سیاسی و ره‌وشه‌كه‌ هێور بكه‌نه‌وه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی بیر له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێته‌وه‌.

.

.





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad