English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر نانی بەیانی نەخۆیت چی بەسەر جەستەتدا دێت؟
رێکلام
2022-08-02 [09:22 AM]

هەولێر : ZNA


ژەمی بەیانیان یەکێکە لە گرنگترین ژەمەکان پێویستە فەرامۆش نەکرێت و بایەخێکی تایبەتی پێ بدرێت.، هەروەک پسپۆڕانی بواری خۆراکیش ئاماژە بەوەدەکەن، نەخواردنی نانی بەیانی چەندین زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و ئەو كەسانەی نانی بەیانی ناخۆن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن زیاترە . سوودەکانی ژەمی خواردنی بەیانی لەرووی تەندروستیەوە: -نانی بەیانی وریات دەکاتەوە و تەرکیزت بەهێز دەکات. -رێژەی شەکر لە خوێن دا دادەبەزێنێت. -ەستی برسێتی کەم دەکاتەوەو بەمەش کێشی لەش دادبەزێنێت. -خۆراکی پێویست دەدات بە لەش بەتایبەت ڤیتامین و کانزاکان. -لەش چالاک دەکات بەپێچەوانەوە نەخواردنی نانی بەیانی ئەم زیانانەی هەیە: - کەمبوونەوەى ڕێژەی خۆراک لە لەشدا کە نەخۆشی کەمخوێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت. - بەرزبوونەوەى فشارى خوێن کە نەخۆشییەکانى دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و جەڵتەى مێشک. - کێشی لەش زیاد دەکات. - لاوازبوونی خانەکانى مێشک. -پەکخستنی هەڵمژینی پرۆتینەکان لەلایەن لەشەوە. -تێکچوونی میزاج و هەستکردن بە بێ وەزەیی و بێتاقەتی.





ئەم هەواڵە 1765جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad