English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشکێک : گرینگترین سووده‌ ته‌ندرووستیه‌کانی سير
رێکلام
2022-08-02 [02:14 AM]

هەولێر : ZNA


دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس .. 1 ـ یارمەتی دابەزانڕنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ و دابه‌زاندنی فشاری خوێن ئەدات . 2 - یارمەتی خۆپاراستن ئەدات له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان و ڕێگری کردن لە مەینی خوێن ۰ 3 - پاراستنی تەندروستی دڵ . 4 - بەهێزکردن و چالاک کردنی بەرگری جەستە و خۆپاراستن لە پەتا و ئەنلفوانزا و نەخۆشیە گواستراوەکانی تر . 5 ـ خۆپاراستن له‌ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌ بە تایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن و گەددە و پەنکریاس و مەمک و پڕۆستات . 6 ـ یارمەتی خۆپاراستن لە هەندێک جۆری کرم و مشەخۆرەکانی ناو گەددە ئەدات. 7- یارمەتی زوو چاک بووونەوە لە پەتا و هەڵامەت و ئەنفلوانزا ئەدات لەگەڵ نەهێشتنی بەڵغەم و کۆکە و پاک کردنەوەی سیەکان . 8 - زۆر بەسوودە بۆ بەهێزکردنی مووەکانی قژ و چارەسەرکردنی قژ ڕوتانەوە و خۆپاراستن لێی هەروەها ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو ۰ 9 - بە سوودە لە کەمکردنەوەی نیشانە و ماکە درێژخایەنانەکانی نەخۆشی شەکرە وەک کێشەکانی گورچیلە و کۆئەندامی دەمار و چاو ؛ هەروەها یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرە ئەدات . 10 - کەڵکی زۆرە بۆ خانمانی دوو گیان و کەمکردنەوەی ئەگەری حاڵەتی ( تسمم الحمل ) و ڕۆڵی هەیە بۆ گەشەی کۆرپەله و خۆپاراستن لە هەوکردن له کاتی سکپڕی دا . 11 - یارمەتی دابەزاندنی کێش ئەدات . 12- بۆ نەهێشتنی بۆنە ناخۆشەکەی دەکرێت لەگەڵ نەعنا یا ڕیحانە یا لیمۆ بخورێت. 13- بۆ بەدەست هێنانی سوودەکانی باشترە ڕاستەوخۆ دوای پاک کردنی بخورێت چونکە دوای تێپەڕ بوونی سەعاتێک لە پاکردنی بەشێکی بەرچاو لە سوودەکانی ئەڕوات . 14- ڕۆژانە یەک بۆ دوو دانە بخورێت و باشترە لە سێ دانە زیاترە نەخورێت . 15 - ئەو کەسانەی کێشەی نەزیف و خوێن بەربوونیان هەیە یان دەرمانی دژە مەینی خوێن وەردەگرن پێویستە بێ ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ نەیخۆن .





ئەم هەواڵە 2095جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad