English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: وڵامی گونجاومان بۆ ئیسرائیل دەبێت
مەجید تەخت‌رەوانچی
2022-08-02 [12:35 PM]

ZNA- هەولێر


کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە هەڕەشەی سەربازیی ئیسرائیل لە دژی ئەم وڵاتە هۆشداریی دا و ڕایگەیاند لە بەرانبەر هەر هێرشێکدا وڵامی گونجاوی دەبێت. مەجید تەخت‌ڕەوانچی، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە نامایەکدا بۆ سکرتێری ئەم رێکخراوە و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، نارەزایەتیی وڵاتەکەی بەرانبەر بە لێدوان و هەڕەشەی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ڕاگەیاند. نوێنەری ئێران لەم نامەیەدا جەختی کردووەتەوە لێدوانی پڕ لە هەڕەشە‌ی بەرپرسانی ئیسرائیل، بەرپرسیارێتیی ئەم وڵاتە لە کردەوە تێکدەرانە و تیرۆریستییەکانیان لە نێو ئێراندا پشتڕاست دەکاتەوە. تەخت‌ڕەوانچی هۆشداریشی داوە ولاتەکەی هەر کاتێک بە پێویست و گونجاوی بزانێت، وڵامی هەڕەشەی ئیسرائیل دەداتەوە و داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایش کردووە کردەوەکانی ئیسرائیل لە دژی ئێران سەرۆکنە بکات.



ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad