English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تالیبان کوشتنی ئەیمەن‌زەواهیری شەرمەزار کرد
زەبیحولڵا موجاهید، گوتەبێژی تالیبان
2022-08-02 [12:49 PM]

ZNA- هەولێر


تالیبان هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکای بۆ كوشتنی زەواهیری شەرمەزار کرد. گوتەبێژی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاهید هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکای بۆسەر کابول پایتەختی ئەفغانستان شەرمەزار کرد و رایگەیاند، ئەمە پێشێلکردنی بنەما نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتنی دۆحەیە كە لە ساڵی 2020 لەنێوان ئەمریکا و تاڵیبان سەبارەت بە دەرچوونی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان ئەنجام درا. کۆشکی سپی رایگەیاند، کۆتایی هەفتەی رابردوو، لە بۆمبابارنێکی ئاسمانیدا، ئەیمەن زەواهیری، سەرکردەی رێکخراوی قاعیدەیان کوشتووە، ئەمه‌ش دوای کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە یەکەم لێدانی راستەوخۆی ئەمریکا لە ئەفغانستانه.



ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad