ZNA – هەولێر
ئیسرائیل و ئەمریکا لە دەریای سوور دەستیان بە مانۆڕی سەربازیی هاوبەش کرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تویتەری سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، مانۆڕە هاوبەشەکەی هێزە دەریاییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە دەریای سوور لە یەکی ئابدا دەستی پێکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە، کەشتییە مووشەکهەڵگرەکانی ئیسرائیل بەشداری لە مانۆڕەکەدا دەکەن و کەشتییە جەنگییەکانی ئیسرائیل و کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا ئەرکی جۆراوجۆر لە مانۆڕەکەدا دەگرنە ئەستۆ. ئاماژە بەوەشكراوە، مانۆڕەکە چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |