ZNA – هەولێر
راپەری کەنەدی، درێک، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشتە هونەرییەکەی دواخست. ئەو راپەرە کۆنسێرتی داهاتووی بەناوی "Young Money Reunion" لە چوارچێوەی گەشتی هونەریی "October World Weekend" داخست کە بڕیاربوو رۆژی دووشەممە تۆرێنتۆ لە کەنەدا پێشکەشی بکات. ئەو راپەرە لە پۆستێکی ئینستگرامدا هەواڵی تووشبوونی بە کۆرۆنا راگەیاندووە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ماوەی داهاتوودا خشتەی نوێی گەشتە هونەرییەکەی بڵاودەکاتەوە. درێکی تەمەن 34 ساڵ بە یەکێک لە راپەرە بەناوبانگەکان لە جیهاندا دەناسرێت و لە ماوەی رابردوودا بەرهەمەکانی توانیان لە ریزبەندی یەکەم، دووەم و سێیەمی بیلبۆرد هۆت 100ـدا بێن، بەمەش بووە یەکەم هونەرمەند لە مێژوودا ئەو دەسکەوتەی هەبێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad