ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی نوێی ئەنیمەیشن DC League of Super-Petsلە سینەماکانی جیهاندا ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە 29 تەممووز بڵاوکرایەوە، داهاتی یەکەم رۆژی لە سینەماکانی جیهاندا 23 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو و داهاتی لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا 41 ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا و کەنەدا 23 ملیۆن دۆلار و لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 18 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا. لە فیلمەکەدا هەریەک لە دێن جۆنسن، کیڤن هارت، کیانۆ ریڤز، کیت ماکینن و ڤانیسیا بایەر بە دەنگ رۆڵی کارەکتەرەکان دەگێڕن. فیلمەکە باس لە سەگی سوپەرمان دەکات کە تیمێک لەگەڵ ژمارەیەک ئاژەڵی ماڵی دروستدەکات و هێزیان پێدەدات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad