English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەتی عێراق بڕی 30 ملیار دیناری تەرخانكرد بۆ بەهێزكردنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان
2022-08-03 [08:44 AM]

ZNA – هەولێر


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی 30 ملیار دینار بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی سنوری هەرێمی کوردستان و تورکیا.

 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی، بڕیاریدا، 30 ملیار دینار بۆ سنووری هەرێمی كوردستان تەرخان بكات، هاوكات  لەو 30 ملیار دینارەی بۆ ئاسایشی سنوری هەرێم و تورکیا تەرخانیدەکەن، بڕی 20 ملیاری بۆ دروستکردنی خاڵی سەربازییە و 10 ملیار دیناریشی بۆ دابینکردنی کەرەستە سەربازییەکان دەبێت.

هەر لە کۆبونەوەکەدا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی ئامادەبوون و ڕاپۆرتی خۆیان سەبارەت بە دۆخی سنوورەکان خستەڕو و پشتگیری خۆیان بۆ هەوڵەکانی کازمی بۆ بەهێزکردنی سنوورەکان دەربڕی.

ئەوە لە کاتێکدایە، 20ی مانگی ڕابردوو بەهۆی تۆپبارانەوە لە گوندی پەرخێ ی زاخۆ 9 گەشیار کوژران و یاتر لە 20 كەس برینداربوون، بەپرسانی عێراقیش تورکیایان بە ئەنجامدەری هێرشەکە تۆمەتبارکرد.

 





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad