English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات لایەنە عێراقییەکان لەسەر چارەسەری کێشەکان رێکبکەون
2022-08-03 [02:12 AM]


نەتەوە یەکگرووەکان داوا لە لایەنە عێراقییەکان دەکات، لە رێگەی دیالۆگی نیشتمانییەوە، رێکبکەون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانیان و دەڵێت "عێراقییەکان پێویستیان بە بەردەوامی ململانێی دەسەڵات و رووبەڕووبوونەوە نییە، بەڵکو پێویستی بە چاکسازی ئابووری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانە".

ئەمڕۆ چوارشەممە (3ی ئابی 2022) نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) راگەیەندراوێکی لەسەر دۆخی عێراق بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "دیالۆگی نێوان سەرجەم لایەنە عێراقییەکان لە پێشتر پێویسترە، چونکە ڕووداوەکانی ئەم دواییە مەترسی خێرای پەرەسەندنی سیاسی ئاڵۆزی دەرخستووە، لە کاتێکدا لایەنەکان جەخت لەسەر گرنگیی بنەما دیموکراسییەکانی وەك پابەندبوون بە دەستوور و ڕێزگرتن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەنەوە، بەڵام ئەمانە رەچاونەکراون و کایگەری نەرێنیان هەبووە لەسەر متمانەی هاووڵاتیان".

لە رۆژی 27ی تەمووزی 2022 ەوە خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر، لە بەغدا دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت، لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە دەستیپێکرد و بەشێک لە خۆپیشاندەران، چوونە سەر پەرلەمانی عێراق و مانگترنیان راگەیاند.

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە باسی لەوە کردووە، کە "هیچ حزب و گروپێك ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات، کە قەیرانەکە کاریگەریی لەسەری نابێت، بۆیە پێویستە چارەسەر لە رێگەی دیالۆگێکی گشتگیرەوە دیاری بکرێت، چونکە لە ئەنجامی نەبوونی دیالۆگدا، دەوڵەتی عێراق بەردەوام لەژێر کاریگەریی زاڵبوونی بەرژەوەندیی کێبڕکێکارەکاندا دەمێنێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتر و خەڵك باجەکەی دەدەن".

یونامی پێشوازی لەو هەوڵانە دەکات، کە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی نیشتمانی نراون و داوادەکات سەرجەم لایەنەکان پابەند و بەشداربن بە میکانزمی چارەسەری کێشەکانەوە، چونکە "عێراقییەکان پێویستیان بە بەردەوامی ململانێی دەسەڵات و رووبەڕووبوونەوە نییە، بەڵکو ئەوان پێویستیان بە چارەسەرێکە، بۆئەوەی وڵاتەکەیان لە قەیرانی سیاسی دەربهێنن".

یونامی باسی لەوەشکردوە، کە عێراق رووبەڕووی لیستێکی بەرفراوانی پرسە ناوخۆییە هەڵپەسێردراوەکان بووەتەوە، لە کاتێکدا پێویستی بە چاکسازی ئابووری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانە.

 





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad