English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دهۆك.. لە شەش مانگی ئەمساڵدا 55 پرۆژە تەواوكراون و 20 پرۆژەی دیكەش لە پلانی جێبەجێكردندان
2022-08-03 [03:03 AM]

ZNA-هەولێر


لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە گوژمەی نزیكەی پێنج ملیار دینار، 55 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك ئەنجامدراون، 40 پرۆژەیان لەسەر داهاتی شارەوانی و دوو پرۆژەش لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگەكان و 20 پرۆژەش لە پلانی جێبەجێكردندان.

بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان، تەنیا لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا (1/1/2022 تاوەكوو 30/6/2022) لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك (سەنتەری شار) لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە 40 پرۆژە لەسەر داهاتی شارەوانی و دوو پرۆژەش لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەكان و 13 پرۆژەش لەسەر پێشینەی بەردەوام جێبەجێكراون، هەروەها 20 پرۆژەش لە پلانی جێبەجێكردندان.
ئەم پرۆژانە كاریگەریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شاری دهۆك دەبێت و لە داهاتووشدا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوەوە بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری شارەكە بكرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad