ZNA- ھەولێر گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر دەلێت ڤیدۆێک لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان بلاو ببۆوە کەوا کەسێک بە زەبری چەک ماتۆرسکیل لە ھاولاتیان دەستێنت دوای کۆکردنەوەی زانیاری توانیمان شوێنی حەوانەوەی ئاشکرا بکەین و دەستگیری بکەین .
مقەدەم ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند کەسێک لە رێگایی چەکەوە دزی لە ھاولاتیان دەکرد لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان بلاوکرابۆوە وەکوو ئێمە بەدواداچوونمان بۆکرد ١٧ دزی لە رێگایی بەکارھێنانی چەکەوە ئەنجام دەدا ئەمرۆ پۆلیسی ھەولێر توانی دەستگیری بکات .
ھۆگر عەزیز گوتیشی تۆمەتبار بەکارھێنەری چەک بوو پێشبینیمان کردبوو لە کاتی دەستگیرکردنی رووبەرووی پۆلیس دەبێت ھەربۆیە کاتێک پۆلیس لە ھەولی دەستگیرکردنی دا دەبێت تەقە لە پۆلیسەکانمان دەکات کەسێک زامدار دەکات بەلام دواتر دەستگیردەکرێت .
گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر گوتیشی تۆمەتبار بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بووە لەژێر کاریگەری ئەو مادانا توانەکانی ئەنجام داوە ئەمەش دەبێتە تاوانێکی تر لەسەر تاوانبار چونکە بەکارھێنەری مادەیی ھۆشبەریشە .
ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە |